
سه‌گێك له ڵایه‌ن خاوه‌نه‌كه‌ی ڕسوا كرا
كه‌چی له خه‌فه‌تان خۆی كرد به ژێر ئوتۆمۆبیله…..
كرێكارێك له ڵایه‌ن خاوه‌نكار ڕسوا بوو ، كه‌چی له تاوان
كارگه‌كه‌ی سووتاند…
فه‌رمانبه‌رێك دزی له ده‌وڵه‌ت كرد كه‌چی له جیاتی ئه‌وه‌ی
ڕسوا بكرێ خه‌ڵاتیان كرد….
وه‌زیرێك گوێیان له ڕێنمایی نه‌گرت و پێشنیاره‌كه‌یان ڕه‌تكرده‌وه
كه‌چی له خه‌فه‌تان ده‌ستی له كار كێشایه‌وه….
كچێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به خورتی دایان به‌شوو
كه‌چی له خه‌فه‌تان خۆی سووتاند….
سه‌ره‌رای ئه‌و تۆپ بارانه
له جیاتی ئێران ڕسوا و نه‌فره‌ت بكرێ
كه‌چی یادی خومه‌ینیان كردوه له هه‌رێم
هه‌ی ئافه‌رین په‌رله‌مان….
سه‌رۆكێك له ناو كۆمه‌ڵێ خه‌ڵك ڕسوا كرا
كه‌چی فزه‌ی له ده‌می ده‌رنه‌هات
له به‌رده‌میان ستایشی كردن و پێكه‌نی
هه‌ی ئافه‌رین سه‌رۆك…..
خالید شه‌یدا
ئه‌لمانیا 10/06/2010
ئه‌و دڵه مه‌زنه و جه‌ربه‌زه‌ت هه‌ر زیندوه
تۆ شۆره‌سوارێكی ده‌نگی ئازادی قه‌ڵه‌می بووی
هه‌موو ئه‌و ده‌رگا پۆڵایه‌نه‌ت شكاند
كه له سه‌ر ده‌نگی ئازادی داخرا بوون
هه‌موو ئه‌و په‌ردانه‌ت دراند
كه له سه‌ر تیشكی ئازادی هه‌لدرا بوون
تۆ شه‌هیدێكی پێشمه‌رگه‌ی ڕێبازی قه‌ڵه‌می
تۆ هه‌میشه هه‌ر زیندووی
له ناو هۆش و هه‌ست و دڵ و ده‌روونمانی
داستانێكی نه‌مریت
له مه‌مله‌كه‌تی تاریكستان
مێژووه‌كه‌ت بۆ خۆت نووسیه‌وه
محاڵه قه‌ت له بیر بكرێت
تۆ چرایه‌كت بۆ ئه‌م چینه ڕه‌ش و ڕووته
له مه‌مله‌كه‌تی تاریكستان داگیرساند
خۆشت به ڕۆشنایه‌كه‌ی سووتاند
تۆ ته‌نیا به جه‌سته مردووی
به‌ڵام وا ڕووحه‌كه‌ت له ناوماندا هه‌ر زیندوه
شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كان واده‌زانن
ته‌نیا یه‌ك سه‌رده‌شت هه‌بوو
ئه‌ویشیان خه‌لتانی خوێن كرد
به‌ڵام با باش بزانن
له هه‌ر بستێكی ئه‌م وڵاته سه‌رده‌شتێك هه‌یه
كوردستانیش ئیمرۆ هه‌مووی تێكرا بوونه‌ته سه‌رده‌شت
چیتر نایه‌نه‌وێ له مه‌مله‌كه‌تی تاریكستان
به‌ری ئازادیان لێبگیرێ و
هه‌ر وه‌كو كۆیله بژین
خالید شه‌یدا
2010.05.17 ئه‌لمانیا
كه ئه‌و ڕۆژه‌ی
به‌ردم بینی وه‌كو باران
به سه‌ر سه‌ری دوعادا
ده‌یانباران…
سه‌ری دوعای پان كرده‌وه
له ناو گۆمی مه‌رگ و خوێنا
گه‌وزاندیان ..
له تاو ئازاری جه‌سته‌ی
پڕ به ده‌نگی ده‌ینالاند
هه‌ر له‌و ڕۆژه‌ی
ڕقم له به‌رد ده‌بێته‌وه
به‌ردێك له هه‌ر كوێ ببینم
یه‌كسه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌م بیر دێته‌وه
هه‌رگیز من به‌ردم خۆش ناوێ
گه‌ر مردیشم نامه‌وێ كێلی گۆره‌كه‌م بێ …
ڕه‌قم له هه‌موو به‌ردێكه
هه‌تا به‌ردی ئه‌لحه‌دیش بێ ..
١٭ ((له دوایی ئه‌وه‌ی ..به‌ردم بینی
سینگی دوعای كرد به دوورگه‌ی ئازار و خوێن
دابێژ دابێژ بوون
گیان و له‌ش
ڕقم له هه‌موو به‌ردێكه))٭
هه‌تا به‌ردی قیبله‌ش ….
خالید شه‌یدا
هانۆڤه‌ر ئه‌لمانیا
١٭ ئه‌م چه‌ند دێره شیعره هی خاتوو ترێ عومه‌ره
ئه‌وه‌ی هه‌مه
ته‌نیا و ته‌نیا قه‌له‌مێكه
له جیاتی سه‌روه‌ت و سامانی دونیا
به‌ڵام هه‌رگیز نایگۆرمه‌وه
به كورسی شاه
چی له ده‌ست دێت
جگه له‌وه‌ی شاربه‌ده‌ر و نه‌فره‌تمكا
له هه‌موو شتێك بێبه‌شمكا ..
خالید شه‌یدا
هانۆڤه‌ر 27.03.2010
من كێم هه‌یه جگه له تۆ
هه‌ر له مێژه په‌یمانم داوه به تۆ
هه‌ر چیی گوڵی دونیا هه‌یه
بیده‌مه تۆ.....
وه‌ره ئه‌ی هه‌ناسه‌كه‌م
ده‌زانی زۆرت بیرت ده‌كه‌م
من له ناو ته‌نیایدا توایمه‌وه
ته‌نیا شك به تۆ ده‌به‌م
بێ تۆ......
ژیان به‌هارێكه و به بێ گوڵه و
پایزێكه و وه‌رزی گه‌ڵا رێزانه
من زۆر تامه‌زرۆی ماچی تۆم
گه‌ر تۆ نه‌بێ
كه‌سێكی دیكه نییه
تێنوه‌تیم به ماچ بشكێنێ
به‌س ته‌نیا تۆ......!
خالید شه‌یدا /ئه‌لمانیا
ئه‌ی شاری دێرینم
جه‌رگ و دڵ و ڕووح و ژینم
هه‌تا ده‌مرم ده‌تپه‌رستم
هه‌ر تۆی هه‌وارگه و نشینم
هه‌ولێر ئه‌ی ڕووح و هه‌ناوم
گلێنه و بیلبیله‌ی چاوم
هۆ شاره ڕه‌نگینه‌كه‌م
تۆی هه‌ناسه و ڕووح و ژینم
ده‌تكه‌م به بوكی وڵاتم
تۆی خۆشه‌ویست و ئاواتم
تۆ شیرین و زۆر ئازیزی
به‌هه‌شتی سه‌ر زه‌مینی
ئه‌ی شاره خنجلانه‌كه‌م
خۆشم ده‌وێ هه‌تا ماوم
جه‌رگ و دڵ و هه‌ناوم
له پێناوی تۆدا ده‌مرم
له دوژمنان ده‌تپارێزم
مناڵه‌كان هێشتا ئێوه
زۆر بچوكن له هیچ ناگه‌ن
من هیچ كاتێ پێتان ناڵێم
ئێوه له پشت به‌ردی كه‌ڕن
به هیچ ناگه‌ن ...
قه‌تیش ڕۆژێ پێتان ناڵێم
ئێوه بێ هیواو ئاواتن
چونكه ئێوه...
نه‌وه‌ی تازه‌ی میلله‌تێکی بێ ووڵاتن
زۆر پیرۆز‌و ساده‌و وردن
ڕۆشنكه‌ره‌وه‌ی هۆش و بیرن
چرای گه‌شی گه‌لی کوردن
ده‌بێت ئێوه زۆر به ووردی بیركه‌نه‌وه
تا تێبگه‌ن .
ئیمرۆ نیشتمانی جوانمان
هه‌ر وه‌كوو كۆترێكی لانه‌واز
هه‌ر دوو باڵیان
توند به‌ستوه
بۆی ناكرێ به ئاسانی
بکا په‌رواز ...
کاتێ تێنووی ده‌بێ
به پێ خشكه
ده‌ڤه‌ر نامینێ نه‌گه‌ڕێ
قومێ ئاوی کانیاوێکی
ده‌ست ناکه‌وێ ...
نیشتیمانی به‌فرو چیا
وه‌ک گالیسکه‌ی لێ هاتووه
یه‌کێ له پێش پاڵی ده‌نێ
یه‌کیێکی تر ڕایده‌کێشێ
که‌س نازانێ كامه ڕێگای گرتۆته به‌ر و
ده‌یبه‌ن بۆ كوێ
زۆر ده‌ترسم
نیشتیمانم هه‌راج بکرێ
وه‌ک جاریه
له بازاره‌کانی عوکازدا
مه‌زاد بکرێ ...
یان وه‌ک منداڵانی بێ دایک و باوک
بۆ بیابانی عه‌رعه‌ر ببرێ
نیشتیمانێک خوێنمان لێ ڕشت
سه‌دان هیوای سه‌وز و سوور‌و زه‌ردمان هه‌بوو
ووردو درشت ....
کاسه‌ی سه‌رو چاومان دانا
له پێناوی کوردستانا
ئێستاش وا كه‌وتۆته
ده‌می حه‌زیایه‌كی گه‌وره و
زۆر زه‌حمه‌ته
به ئاسانی ده‌ربازی بێ ....!!
خالید شه‌یدا
هانۆڤه‌ر 06.12.28
پۆستارێكی ڕه‌زاگران و قورسم دیت
له به‌ر چاوم زۆر شوم دیار بوو
هه‌موو گیانی تێك شكاو
گێر و خوار بوو .
لێم پرسی :
وادیاره تۆ له‌و پۆستارانه
ده‌چیت
گه‌لێك تاوانت
ئه‌نجام دایه
بۆیه وا خوار و خێچ و گرو بووی
له‌سه‌ر ئه‌م دونیایه
ئه‌ویش ووتی.....
من پۆستاری پێ ی
ئه‌فسه‌رێكی پیس و بوده‌ڵه بووم
خوێن ڕێژێكی بێ ویژدان و
لووت به‌رز و له خۆبایی و
دڵ پر له قین
گه‌وره‌ترین تاوانبارم
سه‌یرم مه‌كه كه به‌خۆم
پۆستارێكی ڕه‌شم
به‌ڵام من زۆر ڕوو ڕه‌شم
تاوانه‌كانی منله تاوانه‌كان هیتله‌ر و مۆسۆلینی
گه‌وره‌ترن
له ده‌فته‌ری ڕه‌ش نووسراون
قه‌ت ڕه‌ش نابنه‌وه
من ئه‌و پۆستاره بووم
زۆر كه‌س
له ژێر پێما ده‌یان ناڵه‌ند
گه‌لێكیش له ژێر پێما
گیانیان ده‌رچوو
جا بۆیه ئێستا
چۆن ده‌مبینی
ده‌بایه له‌وه خه‌راپتربام
سه‌د خۆزگه‌ش بمردبام
نه‌وه‌ك ئێستا له‌و مۆزاخانه‌یه
وه‌ك مه‌یموونێك هه‌ڵتروكاوم
هه‌موو ڕۆژێ
هه‌ر كه‌سێ دێ و سه‌یرم ده‌كا
تف و نه‌عله‌تم لێ ده‌كا ....!!
خالید شه‌یدا
هانۆڤه‌ر 06.06.21
نامه‌یه‌كم بۆت نووسیوه
هه‌ر كاتێ خوێندته‌وه
لێم تێده‌گه‌ی
چیم لێت ده‌وێ
ئیتر به‌سه ڕازی نابم
له‌مه زیاتر چیتر دڵم
ئازار بده‌ی
چیم لێ كردی
هه‌ر چی هه‌بوو بۆم نه‌كردی
گووت وه‌ره بینه دڵت
گووتم هانی
با بۆ تۆ بیته كانی
گووت چاوت
گووتم هانی
با بۆ تۆ وه‌كوو مۆمێك
دابگیرسێ تا به‌یانی
ئیتر به‌سه له‌مه زیاتر
چیت بۆ بكه‌م
دڵی منت له‌ت له‌ت كرد و
كه‌سیش نی یه
پێ ی بزانی
ئێ ده‌به‌سه ده‌واز بێنه
چیتر دڵم به‌رگه‌ی خه‌می تۆ
ناگری
به‌سه ئیتر ڕازی نیمه
له‌مه زیاتر
چیتر دڵم ئازار بده‌ی
خالید شه‌یدا /هانۆڤه‌ر ئه‌لمانیا
كچی كانی ...كچی كانی به خه‌نده‌ی لێوه‌كانت
|
| له‌و دیوی دیواره ڕوخاوه‌كه دڵی په‌نجه‌ره درزی داوه
|
|
كاتێك دێمه‌وه بۆ شاره‌كه‌م
ده‌بێ ئاسمان و زه‌وی
لێك نزیك ببنه‌وه
ئامێزیان تێك وه‌رینابێ
ده‌ستیان كردبێته ملی یه‌كترو
یه‌كتری تێر تێر ماچكه‌ن
ببنه هاورێی گیانی به گیانی
به یه‌كه‌وه بژین
هه‌تاكوو دونیا مابێ .
با چیتر
هه‌ور له ئاسمان دوور نه‌كه‌وی
بیگرێته باوه‌شی خۆی
به په‌نجه‌كانی سه‌ری گۆی
مه‌مكی بكوشی
ماچی بكا
تا خۆشه‌ویستی
نێوانیان زێتر ببێ .
- با چیتر
ئاسمان و مانگ و ئه‌ستێره‌كان
لێك ناترازێن
ده‌بێ هه‌رده‌م
دڵیان خۆش بێت
گۆرانی بۆ یه‌كتری
بچڕن و
هه‌ڵپه‌ڕن و ئاهه‌نگ سازكه‌ن
له‌گه‌ڵ یه‌كتر زۆر ته‌بابن
تا ده‌توانن
تا ئیماره‌تی خۆشه‌ویستی
دروست ببێ .
- با چیتر
هه‌ور له ئاسمان
نه‌تۆری
بارانی ڕك و كینه
به سه‌ر كێڵگه‌ی دڵم
ببارێنێ .
با چیتر
ته و‌ر دارستانی دڵم
نه‌ترسێنێ
با ته‌بابێ
له‌گه‌ڵ دارستانی دڵم
وه‌ك برا بێ .
با چیتر
گه‌رده‌لووله
له‌شاره‌كه‌ی دڵم هه‌ڵنه كه
گوڵه‌كانی باغی دڵم
هه‌ڵوه‌رێنێ
من دێمه‌وه
بۆ شاره‌كه‌م
ده‌ێپه‌رستم
هه‌تا دوا هه‌ناسه‌م
له ژین مابێ
هه‌تا ده‌مرم خۆشم ده‌وێ.
خالید شەیدا /هەولێر
هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌مرم
هه‌رگیز تۆم
له یاد ناچێ
دڵت بۆ من
زۆر ناسکه
وه‌کوو گوڵی نێرگزه
هه‌سته‌کانت بۆ من
زۆر به‌سۆزه
وه‌کوو نۆته‌ی مۆسیقایه
شێوه و ڕوخساری تۆم
کۆپی کردوه
وا له ناو هۆش و بیرمه
ئه‌گه‌ر چی لێشت
دووربکه‌ومه‌وه
تۆم قه‌تاوقه‌ت
لێ وون نابێ
تۆ هه‌میشه
له ناو هه‌ست و ده‌روونمی
تۆ خواوه‌ندی
جوانی منی ،
بۆیه له‌سه‌ر زاری من
وه‌کوو هه‌نگوین
زۆر شیرینی ...!!
خالید شه‌یدا /هانۆڤه‌ر
بۆ هه‌وره‌كان
یه‌كتریان خۆش ناوێ
بۆ ده‌ست له ملی یه‌كتر ناكه‌ن
یه‌كتر ماچكه‌ن
تا خۆشه‌ویستیان
زێتر ببێ...
بۆ هه‌وره‌كان له ناو یه‌كتر ناتوێنه‌وه
تا وه‌كوو عاشقه‌كان
تێر بۆنی خۆشه‌ویستی بكه‌ن
بۆ باران نابارێ
تا لێو و قورگی كێڵگه‌كان
ووشك بوونه
با ته‌ر ببێ
ڕووباره‌كان ئاویان كه‌مه
هه‌تا ووشك نه‌بوونه
با هه‌تا هه‌تاێی
هه‌ر ئاویان زۆر بێ و لێیان نه‌بڕێ
با چیاكان چیتر نه‌زۆك نه‌بن
هه‌ر حه‌سره‌تیان دار و گژ و گیا بێ
با كانیه‌كان زیاتر له دایك بن
با ببارێ
تا ئێوارێ
با باران هیچ نه‌وه‌ستی
تا به‌هارێ
تا گوڵه‌كانی تر
له دایك بن
هه‌ر چاویان گه‌ش و جوان بێ و
كه خۆریان دیت
پێبكه‌نن و
دڵیان شاد بێ
خالید شه‌یدا
هه‌ولێر 06.04.16
ده‌ردی دووری تۆ زۆر گرانه
هه‌موو ساتێکم
هه‌ر ئێش و ژانه
هه‌ر چه‌نده دووری
بۆ من شیرینی
له ناو دڵ و هه‌ستم
زۆر خۆشه‌ویستی
چاو به فرمێسک و دڵ
په‌رێشانم
ده‌ردی دووری تۆ
دێوانه‌ی کردووم
هاواری دووریت
کۆتایی نایێ
خه‌میش له دڵی من
قه‌ت دوایی نایێ
ژیانم به بێ تۆ
گه‌لێک ناخۆشه
به‌هاری دڵم وه‌کوو پایزه
ده بگه‌رێوه
با دڵم شاد بێ
با چیتر فرمێسک
له چاوم نه‌ڕژێ
با کۆتایی بێ
خه‌م و ئێش و ژان
دڵمت بۆ ده‌که‌م
به هه‌واری عاشقان
تا جارێکی تر دوورنه‌که‌ویه‌وه
خه‌م و ژان و ده‌رد و په‌ژاره
له دڵی من
با نه‌ژێته‌وه......
خالید شه‌یدا
هانۆڤه‌ر 12/09/06
دڵی من
دڵی من قە ڵايه كی
بچكۆڵە يه
نه قاندرمە ی هه يه
نه په رژين
نه ناپليۆن
نه هيتله رو مۆسۆلۆنی
بۆيان نه كرا
دە ستی به سەر دا بگرن
كه چی زۆر به سوك و سانا
نه به خە بات و
نه به جه نگ
لە لايه ن كچێكی
چاو ڕەش
دەستی به سەر داگيرا
خالید شەیدا
دونیا كش و ماته
كچی لادێی
له سه‌ربانی ماڵه‌كه‌یان
چاوه‌رێ یه
كه‌ی دوا كاروان
ده‌گاته جێ
كه‌ی كاتی
ژوانه‌كه‌ی دێ
ئێواره‌ی یه
كچی لادێی
بێ ئارامه
چاوه‌رێ یه
هه‌ر له سه‌ربانی ماڵه‌كه‌یان
دێ و ده‌چێ
كه زانی كاروان
له نزیك دێ یه
خێرا گۆزه‌كه‌ی
خسته سه‌ر شانی
به‌ره‌و كانی كه‌وته ڕێ
به‌ر له‌وه‌ی بگاته وێ
قیژه‌یه‌كی ڵێ هه‌ڵسا و
بوو به قوربانی
لادێ
خالید شەیدا /هەولێر
عه‌شقه‌كانیان
هێنده پیرۆز بوون
زۆر جوان و پاك و
بێگه‌رد بوون
هه‌موو سنورێكیان
به‌زاند كه لێیان قه‌ده‌غه بوو
ده‌رگا داخراوه‌كانیان
خسته سه‌ر پشت و
واڵایان كرد
عه‌شقێكیان له دڵ دابوو
چاونه‌ترس و جه‌ربه‌زه بوو
دژی هه‌موو یاسا و نه‌ریتێكی
كێخوا و میر و به‌گ بوو
خۆ باش ده‌یانزانی
ئه‌و ڕێگایه‌ی گرتوویانه
زۆر به‌ترسه
ڕۆژێ دادێ
مه‌رگ چاوه‌رێیان ده‌كا
كه‌چی ملكه‌چی
ئه‌و نه‌ریته بۆگه‌نه‌ی
میر نه‌بوون
زۆر ئازا و دلێر و به جه‌رگ بوون
هه‌موو شه‌وه دره‌نگه‌كان
خه‌وی له چاوی ده‌زڕاو
به ماته مات و ترس
ده‌هاته ده‌رێ
بۆ ئه‌و دیوی دیواره‌كه‌ی
پشت ماڵیان
بۆ جێگای ژوان
چاوه‌كانی كردبوونه
كامیره‌ی چاودێری
تاكوو یه‌كێ نه‌یانبینی
چاوه‌ڕێیه
ئه‌ستێره گه‌شه‌كه‌ی
دره‌نگی شه‌وی
هه‌ر ده‌رنه‌كه‌وت
چاوه‌ڕوانه
به‌ڵكوو له پڕ وه‌ده‌ركه‌وێ
كه‌چی هه‌ر ده‌رنه‌كه‌وت
ئه‌وه ئه‌و شه‌وه‌ش به‌سه‌ر چوو
ئه‌وه دیسان وا
ڕۆژ بۆوه هه‌ر نه‌یبینی
ئای كه‌ساتێكی ناخۆش بوو
به‌درێژای شه‌و له جێ‌ژوان
چاوه‌ڕێ بوو
كه‌چی ئه‌و كچه دڵپاكه
وا له ماڵه
له ژوورێكه ده‌رگای
له‌سه‌ر داخراوه
له ده‌ستی میر هه‌ر ناڵه‌ی دێ و
سندم و كۆتی له ده‌ست دایه
هه‌ر ده‌یان ویست
ئه‌م دوو عاشقانه
لێك دابڕێن
ئه‌گه‌ر نا
چاڵی مه‌رگیان
بۆ هه‌ڵكه‌نن
لێزا زۆر له خۆی بێزاره
ژیانی تاڵ بوو وه‌كوو
ژه‌هری مار بوو
ئامێزی كرد به كاره‌با و
كه‌چی نه‌مرد
چونكه عاشق بوو
دڵی زۆر پاك و بێگه‌رد بوو
جارێكی تر په‌نای
بۆ مه‌رگ برد
كه‌چی نه‌مرد
چونكه كچێكی به وه‌فا بوو
ئێڤانی لاو
فرمێسكی له چاو
قه‌تیسماو
وایده‌زانی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی
له ده‌ست ده‌چێ
بێ ئارام بوو
ئه‌ویش په‌نای بۆ مردن برد
به‌ڵام نه‌مرد
كۆڤانی لاوی هه‌رزه‌كار
هاوڕێی گیانی به‌گیانیان
ئه‌ویش له پێناوی
خۆشه‌ویستی ئه‌وان
خۆی كرده قوربانی
هه‌ر دووكیان
بووه سیمبۆلی
خۆشه‌ویستی و ئازادی
دژی نه‌ریته كۆنه‌كه‌ی
به‌گ و میران
بێ ئارامیان بووه
ڕووبارێكی بێ كۆتایی
هه‌موویان ده‌سته وه‌ستان
ئه‌مجاره‌یان
هه‌رسێكیان به‌یه‌كه‌وه
بڕیاریان دا
ئه‌م هه‌واره به‌جێبێڵن
كه ڕایان كرد
زۆرر دڵخۆش بوون
به‌ڵام كێخوا میر و به‌گ
پێیان زانی
به دوایان چوون
ئه‌وان له خۆشیانه
شاگه‌شكه بوون
له ده‌ست ئه‌م نه‌ریته
بۆگه‌نه‌ی میر
نه‌جاتیان بوو
به‌ڵام نه‌یان زانی
له پڕ ده‌كه‌ونه ناو تۆڕی به‌گ و میر
وه‌كوو چۆڵه‌كه باڵ به‌ست ده‌كرین و
ده‌درێنه به‌ر ڕێژنه‌ی گولله
خه‌ڵتانی خوێنیان ده‌كه‌ن
خوێن ده‌رژێنن
هه‌ر له هه‌مان شوێن
ده‌یان خه‌نه ژێر گڵ و
وونیان ده‌كه‌ن
نازانم بۆ چاوه قوچاوه‌كان
ئه‌م ده‌ڤه‌ره بۆ بێ ده‌نگن
شه‌رم ناكه‌ن
تاكه‌ی ملكه‌چی
ئه‌م نه‌ریته بۆگه‌نه‌ی می‌رن و
سه‌رشۆرده‌كه‌ن
به‌سه شه‌رمه
تاكه‌ی چاو له‌و تاوانه ده‌پۆشن و
ژێر ده‌سته‌ی به‌گ و میر بن
هه‌ر كۆیله‌بن
كێخوا و به‌گ و میره‌كه‌تان
له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان
مافه‌كانتان پێشێل بكه‌ن
ئێوه چینی ژێر ده‌سته‌ن
جا بۆخۆتان باش تێبگه‌ن
ئه‌مانه‌ی خه‌ڵتانی خوێنیان كردن
عاشقێكی بێ وێنه بوون
سیمبۆلی خۆشه‌ویستی و ئازادی بوون
چاونه‌ترس و به‌جه‌رگ بوون
ملكه‌چی ئه‌و نه‌ریته
پیسه و چه‌په‌له نه‌بوون
دژی یاسا و نه‌ریت و
ده‌سته‌ڵاتی میر بوون
له پێناوی خۆشه‌ویستی
خه‌باتیان كرد
بوونه قوربانی
ڕێگایی عه‌شق و ئازادی
هه‌تا مردن
خالید شه‌یدا