كاتێك دێمه‌وه بۆ شاره‌كه‌م
ده‌بێ ئاسمان و زه‌وی
لێك نزیك ببنه‌وه
ئامێزیان تێك وه‌رینابێ
ده‌ستیان كردبێته ملی یه‌كترو
یه‌كتری تێر تێر ماچكه‌ن
ببنه هاورێی گیانی به گیانی
به یه‌كه‌وه بژین
هه‌تاكوو دونیا مابێ .
با چیتر
هه‌ور له ئاسمان دوور نه‌كه‌وی
بیگرێته باوه‌شی خۆی
به په‌نجه‌كانی سه‌ری گۆی
مه‌مكی بكوشی
ماچی بكا
تا خۆشه‌ویستی
نێوانیان زێتر ببێ .
- با چیتر
ئاسمان و مانگ و ئه‌ستێره‌كان
لێك ناترازێن
ده‌بێ هه‌رده‌م
دڵیان خۆش بێت
گۆرانی بۆ یه‌كتری
بچڕن و
هه‌ڵپه‌ڕن و ئاهه‌نگ سازكه‌ن
له‌گه‌ڵ یه‌كتر زۆر ته‌بابن
تا ده‌توانن
تا ئیماره‌تی خۆشه‌ویستی
دروست ببێ .
- با چیتر
هه‌ور له ئاسمان
نه‌تۆری
بارانی ڕك و كینه
به سه‌ر كێڵگه‌ی دڵم
ببارێنێ .
با چیتر
ته و‌ر دارستانی دڵم
نه‌ترسێنێ
با ته‌بابێ
له‌گه‌ڵ دارستانی دڵم
وه‌ك برا بێ .
با چیتر
گه‌رده‌لووله
له‌شاره‌كه‌ی دڵم هه‌ڵنه كه
گوڵه‌كانی باغی دڵم
هه‌ڵوه‌رێنێ
من دێمه‌وه
بۆ شاره‌كه‌م
ده‌ێپه‌رستم
هه‌تا دوا هه‌ناسه‌م
له ژین مابێ
هه‌تا ده‌مرم خۆشم ده‌وێ.
خالید شەیدا /هەولێر