له بیرت بێ
ماچه‌كانی ناو باخچه و ڕێگای كانی
ئه‌و ڕۆژانه‌ی وه‌كوو كۆرپه
له ئامێزما ده‌مهه‌ژاندی
پڕ به ده‌مم ماچم ده‌كردی و
ده‌مدوواندی
له بیرت بێ خۆشه‌ویستی
سۆز و هه‌ست و وه‌فاداری
له بیرت بێ نامه‌كانم
كه ده‌منووسی
به فرمێسكی چاوه‌كانم
له بیرت بێ زۆربه‌ی ژوانه‌كانمان
له ژێر نیسی داره‌كان بوو
جار جاریش له ناو چه‌م و
له سه‌ر كه‌ناری ڕووبار و ده‌ریاكان بوو
كاتی ده‌مه‌و ئێواران و شه‌وان بوو
ده‌ست و په‌نجه‌م له ناو
قژی خاوت و مه‌مكۆلان بوو
له بیرت بێ كه ماچم كردی
ماچه‌كانت یه‌كه یه‌كه
زۆر خۆش و شیرین و جوان بوو
منیش هێنده به ڕوخسارت دڵ خۆش بووم
وه‌خت بوو له‌و كه‌ژه ڕۆمانسییه‌دا
له خۆشیانه باڵ بگرم و بفڕ‌م
خالید شه‌یدا