كاتێ شیعره‌كانت
ده‌خوێنمه‌وه
زۆر به جوانی
له ده‌رون و هه‌ستت ده‌گه‌م
ده‌زانم تۆ
هه‌میشه له ناو
ئاخ و ئۆف و كه‌سه‌ر و
په‌ژاره‌یه‌كی قووڵ دا ده‌ژی
تۆ له ته‌نیایی
زۆر بێزاری
به‌ڵام ئه‌وه چاره‌نووسی خۆته
ته‌نیایی بوویته
هاوڕێی گیانی گیانیت
من بۆم ناكرێ
چیتر شیعره‌كانت بخوێنمه‌وه
هینده خه‌فه‌تم بۆ خواردوی
بێ ئارامی ڕووی تێكردوم
ده‌ست له ئه‌ژنۆ
داده‌نیشم
شاگه‌شكه ده‌بم
له پر دڵم په‌ست و ته‌نگ ده‌بێ
نازانم بۆ تۆ
ساڵه‌های ساڵه
ته‌نیایی به‌رۆكی گرتووی و
هیچ كاتێك لێت جیا نابێته‌وه
ته‌نیایت لێ بوویته
هاوڕێیه‌ك و
هه‌میشه ئامێزت بۆ ده‌كاته‌وه
تۆ تاكوو ئێستا
له ته‌نیایی بێزار نه‌بووی
ئه‌وه‌نده ته‌نیایی هۆگرت بوو
ته‌نیایی نه‌ك هه‌ر
به‌ته‌نیا ڕۆژگاره‌كانت
شه‌وه‌كانشی لێ تاڵ كردوی
گوڵم
ئه‌وه دونیای تۆ نی یه
چونكه ڕۆژێكم
به ڕووخۆشی
نه‌دیتی
تۆزێك دڵت خۆش بێ و
پێ بكه‌نی
تۆ هه‌میشه ڕه‌شبینیت و
له ناو ڕه‌شبینیا وون بووی
نازانم كه‌ی ڕۆژێك
خۆت ده‌دۆزیه‌وه
واز له ته‌نیایی و ڕه‌شبینی بێنی
تا چیتر له‌به‌ر خۆره‌تاوی
ته‌نیایی و ڕه‌شبینی
وه‌كوو گوڵێك هه‌ڵنه‌قرچێ
ئیتر به‌سه
واز له ته‌نیایی و ڕه‌شبینی بێنه
قاوه‌ی به‌ختت بگره‌وه
بزانه له كوێ
له كام سوچی ئه‌م دونیایه
په‌نجه‌ره‌ی به‌ختت ده‌كرێته‌وه
ئیتر به‌سه ده‌واز بێنه
ئه‌سپی به‌ستراوی به‌ختت
تاو بده و
بزانه بۆ كوێ ده‌چی و
به كوێ ده‌گات
به‌ڵكوو ئه‌م جاره‌یان
به‌سه‌ر هه‌ورازی حه‌ز و نیازت
سه‌ر بكه‌وێ
وه‌كوو كچێكی عاشق
مرازی دڵت حاسر ببێت
له ده‌ست ته‌نیایی و ڕه‌شبینی
ڕزگارتبێت .
تێبینی تۆ ؟
ده‌خوێنمه‌وه
زۆر به جوانی
له ده‌رون و هه‌ستت ده‌گه‌م
ده‌زانم تۆ
هه‌میشه له ناو
ئاخ و ئۆف و كه‌سه‌ر و
په‌ژاره‌یه‌كی قووڵ دا ده‌ژی
تۆ له ته‌نیایی
زۆر بێزاری
به‌ڵام ئه‌وه چاره‌نووسی خۆته
ته‌نیایی بوویته
هاوڕێی گیانی گیانیت
من بۆم ناكرێ
چیتر شیعره‌كانت بخوێنمه‌وه
هینده خه‌فه‌تم بۆ خواردوی
بێ ئارامی ڕووی تێكردوم
ده‌ست له ئه‌ژنۆ
داده‌نیشم
شاگه‌شكه ده‌بم
له پر دڵم په‌ست و ته‌نگ ده‌بێ
نازانم بۆ تۆ
ساڵه‌های ساڵه
ته‌نیایی به‌رۆكی گرتووی و
هیچ كاتێك لێت جیا نابێته‌وه
ته‌نیایت لێ بوویته
هاوڕێیه‌ك و
هه‌میشه ئامێزت بۆ ده‌كاته‌وه
تۆ تاكوو ئێستا
له ته‌نیایی بێزار نه‌بووی
ئه‌وه‌نده ته‌نیایی هۆگرت بوو
ته‌نیایی نه‌ك هه‌ر
به‌ته‌نیا ڕۆژگاره‌كانت
شه‌وه‌كانشی لێ تاڵ كردوی
گوڵم
ئه‌وه دونیای تۆ نی یه
چونكه ڕۆژێكم
به ڕووخۆشی
نه‌دیتی
تۆزێك دڵت خۆش بێ و
پێ بكه‌نی
تۆ هه‌میشه ڕه‌شبینیت و
له ناو ڕه‌شبینیا وون بووی
نازانم كه‌ی ڕۆژێك
خۆت ده‌دۆزیه‌وه
واز له ته‌نیایی و ڕه‌شبینی بێنی
تا چیتر له‌به‌ر خۆره‌تاوی
ته‌نیایی و ڕه‌شبینی
وه‌كوو گوڵێك هه‌ڵنه‌قرچێ
ئیتر به‌سه
واز له ته‌نیایی و ڕه‌شبینی بێنه
قاوه‌ی به‌ختت بگره‌وه
بزانه له كوێ
له كام سوچی ئه‌م دونیایه
په‌نجه‌ره‌ی به‌ختت ده‌كرێته‌وه
ئیتر به‌سه ده‌واز بێنه
ئه‌سپی به‌ستراوی به‌ختت
تاو بده و
بزانه بۆ كوێ ده‌چی و
به كوێ ده‌گات
به‌ڵكوو ئه‌م جاره‌یان
به‌سه‌ر هه‌ورازی حه‌ز و نیازت
سه‌ر بكه‌وێ
وه‌كوو كچێكی عاشق
مرازی دڵت حاسر ببێت
له ده‌ست ته‌نیایی و ڕه‌شبینی
ڕزگارتبێت .
خالید شه‌یدا
..06.07.22
..06.07.22
بۆچوون:
تێبینی تۆ ؟