ئه‌ی په‌ڕه‌سێلكه‌ی هه‌ژار تۆ له ده‌شت بووی هاتیه شار وا له سه‌ر جاده كه‌وتووی كه‌س نازانێ تۆ مردووی له‌م شاره دڵ مردووه که‌س هانای بۆت نه‌بردووه وا به گوڕ له گریانی هه‌ر ئاخ‌و ئۆف ده‌زانی فرمێسكت بۆ ده‌ڕێژی ته‌رمی جوانت ده‌نێژی بێ خزم و كه‌س و كاری بێ هاوده‌م وهاوکاری له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێ كه‌سی بێ نازو فریاد ڕه‌سی ئه‌گه‌ر تۆ ده‌وڵه‌مه‌ند بای خاوه‌نی كۆشك و ته‌لار بای خه‌ڵك له شار و ڵادێ ده‌هاتنه لات ده‌ست به‌جێ ئێستاش به‌بێ که‌س ماوی له سه‌ر ڕێ فڕێدراوی دوور له‌ماڵ وژیانی مردویی كه‌س پێت نازانێ .... خالید شه‌یدا
|