مناڵه‌كان هێشتا ئێوه
زۆر بچوكن له هیچ ناگه‌ن
من هیچ كاتێ پێتان ناڵێم
ئێوه له پشت به‌ردی كه‌ڕن
به هیچ ناگه‌ن ...
قه‌تیش ڕۆژێ پێتان ناڵێم
ئێوه بێ هیواو ئاواتن
چونكه ئێوه...
نه‌وه‌ی تازه‌ی میلله‌تێکی بێ ووڵاتن
زۆر پیرۆز‌و ساده‌و وردن
ڕۆشنكه‌ره‌وه‌ی هۆش و بیرن
چرای گه‌شی گه‌لی کوردن
ده‌بێت ئێوه زۆر به ووردی بیركه‌نه‌وه
تا تێبگه‌ن .
ئیمرۆ نیشتمانی جوانمان
هه‌ر وه‌كوو كۆترێكی لانه‌واز
هه‌ر دوو باڵیان
توند به‌ستوه
بۆی ناكرێ به ئاسانی
بکا په‌رواز ...
کاتێ تێنووی ده‌بێ
به پێ خشكه
ده‌ڤه‌ر نامینێ نه‌گه‌ڕێ
قومێ ئاوی کانیاوێکی
ده‌ست ناکه‌وێ ...
نیشتیمانی به‌فرو چیا
وه‌ک گالیسکه‌ی لێ هاتووه
یه‌کێ له پێش پاڵی ده‌نێ
یه‌کیێکی تر ڕایده‌کێشێ
که‌س نازانێ كامه ڕێگای گرتۆته به‌ر و
ده‌یبه‌ن بۆ كوێ
زۆر ده‌ترسم
نیشتیمانم هه‌راج بکرێ
وه‌ک جاریه
له بازاره‌کانی عوکازدا
مه‌زاد بکرێ ...
یان وه‌ک منداڵانی بێ دایک و باوک
بۆ بیابانی عه‌رعه‌ر ببرێ
نیشتیمانێک خوێنمان لێ ڕشت
سه‌دان هیوای سه‌وز و سوور‌و زه‌ردمان هه‌بوو
ووردو درشت ....
کاسه‌ی سه‌رو چاومان دانا
له پێناوی کوردستانا
ئێستاش وا كه‌وتۆته
ده‌می حه‌زیایه‌كی گه‌وره و
زۆر زه‌حمه‌ته
به ئاسانی ده‌ربازی بێ ....!!
خالید شه‌یدا
هانۆڤه‌ر 06.12.28